چه‌ند سوودێكی گرنگی كه‌ره‌وز بزانه
كه‌ره‌وز، یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان، نوێترین توێژینه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌نجامدراوه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه‌ره‌وز چاو به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ئه‌م سه‌وزه‌یه بخۆیت ئه‌وه ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت بۆت؟
1- ئه‌م سه‌وزه‌یه چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قۆلۆن و گه‌ده ده‌كات، چونكه كه‌ره‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر.
2- جه‌سته شێ‌دار ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی گه‌رمای جه‌سته ڕێكده‌خات.
3- ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی برین له گه‌ده‌دا، چونكه ئیسانۆلی تیادایه‌و ئه‌مه‌ش گه‌ده له ناوه‌وه له دروستبوونی برین ده‌پارێزێت.
4- یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، چونكه پارچه‌یه‌ك له‌م سه‌وزه‌یه بڕی 10 گه‌رمۆكه به جه‌سته ده‌به‌خشێت.
5- ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن داده‌به‌زێنێت و جگه‌ر خاوێندهكاتهوهو ده‌یپارێزێت.