منداڵی ساوا ئاو بخوات چی لە جەستەی دێت؟

ئەكادیمیایی ئەمریكی بۆ پزیشكی منداڵان دایكان و باوكان دەكاتەوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك ئاو بدەن بە منداڵی ساوای كەمتر لە شەش مانگ و تا ساڵێكیش پێویست ناكات منداڵی ساوا ئاو بخواتەوە.

زیانە ترسناكەكانی پێدانی ئاو بە منداڵی ساوا :

  1. دابەزینی ئاستی سۆدیۆم : ژەهراوی بوون بە ئاوو گەشكەو منداڵەكە لە هۆش خۆی دەچێت؛ ڕەنگە ببێتە هۆی لە گیان دەستدانی.
  2. لاوازی و كەمی كێش و بەد خۆراكی و كەمی ڤیتامین و كانزاكان.

ڕێنمیایە پزیشكیەكان دەربارە ئاو خواردنەوەی منداڵی ساوا :

  1. پێدانی شیری دایك بە منداڵ و لانی كەم تا شەش مانگ.
  2. شیری قووتوو زۆر ئاوی تێ نەكرێت و وەك ڕێنمایی سەر قووتووەكە بیگێرێتەوە.
  3. لەكاتی سك چوون و ڕشانەوەو وشك بوونەوەی منداڵی ساواو بەرزبوونی پلەی گەرماو تاكو نابێت ئاوی بدرێت بەڵكو پێویستە گیراوەی دیكسترۆلایتی بدرێتێ لەگەڵ شۆرباو ئاوی میوەی فرێش.
Back to top button