كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژ رادەگەیەنێت
ئەمڕۆ هه‌ینى، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شه‌ممه 12/10/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئه‌گه‌رى بارینى نمه باران به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ هه‌یه، هه‌ندێك جار هه‌وره تریشقه‌شى له‌گه‌ڵ دایه، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى كاریگه‌رییه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت.