بەشیر حەداد بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی ناتۆ دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی بەریتانیا دەکات و بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنج شەممە 10-10-2019، حەداد بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتووەتە بەریتانیا.

بەشیر حەداد، کە سەرۆکایەتیی شاندی پەرلەمانی عێراق دەکات، بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ناتۆ دەکات، کە بڕیارە لە رۆژی 12 تا 14-10-2019، لە لەندەن بەڕێوە بچێت.

ناتۆ هاوپەیمانییەکی سەربازیی ئەمریکی – ئەوروپییە. لە ساڵی 1949 لەسەر بنەمای بەرگریی هاوبەشی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکە لە دژی هەر هێرشێکی دەرەکی بۆ سەر هەر ئەندامێکی، دامەزراوە.

Back to top button