رێوڕه‌سمێكی ماته‌مینی بۆ ئاهه‌نگ عارف ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو ، رێوڕه‌سمێكی ماته‌مینی به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئاهه‌نگ عارف ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕیوه‌چوو.
ناوبراو ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی نه‌خۆشی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرابوو و چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له وڵاتی به‌لجیكا گیانی سپارد.
ئه‌مڕۆش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌زموون و كاره‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان تاجه گوڵینه‌ی وه‌فایان له‌سه‌ر ته‌رمی خوالێخۆشبوو دانا
ئاھەنگ شێخ عارف لە ساڵی 1956 لە ھەولێر لەدایک بووە و لە ساڵی 2019دا و لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.