كاروانێكی سەربازی ئەمریكا گەیشتە نزیك گرێ سپی, ئەگەر هەیە ئەمریكا بەرامبەر داگیركاریەكەی توركیا هەڵوێستی گۆڕیبێت
دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو ئەمریكا هێزەكانی لە سەر سنورەكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا كێشایەوە ئەمە لە كاتێكدا كە توركیا ئامادەكانی هێڕشێكی بەرفراوانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكرد ئەمەش وەك هەڵكردنی گلۆپی سەوز لە لایەن ئەمریكاوە بۆ دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە لێكدرایەوە, دوای دوو رۆژ لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنێكی چڕ كە بە هۆیەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون, ئەمریكا هێزێكی سەربازی گەیاندە نزیك گرێ سپی.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەمێك بەر لە ئێستا هێزێكی سەربازی و راوێژكاری ئەمریكا كە 12 ئۆتۆمبێلی سەربازی بوون گەیشتنە نزیك سنورەكانی گرێ سپی بە ئاراستەی گرێ سپی وەستاون تا ئێستا نازاندرێت هۆكاری چوونی ئەو كاروانە سەربازیە چیە.
چاودێرێكی سیاسیش دەنوسێت, چوونی كاروانێكی سەربازی ئەمریكا بۆ سنوری گرێ سپی كە ئێستا هێڕشێكی چڕی سوپای توركیای لەسەرە ئەوە دەگەیێنێت, كە ئەمریكا پێداوچوونەوەی بە بڕیارەكەی كردووە ئەگەری هەیە, وەك رێگریەك بۆ ئۆپراسیۆنەكەی توركیا چووبنە نزیك گرَی سپی, ئەو چاودێرە نوسیویەتی دوای پشتیوانی رووسیا لە ئۆپراسیۆنەكە ئەگەر هەیە ئەمریكا هەڵوێستی گۆڕابێت.