بە ڤیدیۆ: ژنە داعشەكانی كەمپی هۆڵێی رۆژ ئاوای كوردستان هەوڵی راكردن دەدەن

دوای ئەوەی پرۆسەی داگیركاری توركیا دژ بە رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد كە لە ئێستادا هێڕشێكی چڕ لەسەر ناوچەی گرێ‌ سپی هەیە, ژن و مێرمندالانی داعش لە كەمپی هۆڵێی ژێر دەسەلاتی ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای كوردستان ئامادەكاری راكردن و خۆ رێكخستنەوە دەكەن.
بە پێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە دەستی تۆڕی میدیایی خواكوڕك كەوتووە, تێیدا دەردەكەوێت ژمارەیەك ژنە داعش و كەس و كارانی داع شلە كەمپی هۆڵێ‌ لە هەوڵی راكردنن لە نێو كەمپەكە و لە سەرتاشدا پێشێوی دەنێنەوە.
لە بارەی گرتە ڤیدیۆیەكەو هەوڵی راكردنی كەس و كاری داعشەكان لە كەمپی هۆڵی لە بەیاننامەیەكدا، ئیدارەكە رایگەیاند، دوای سەركەوتنی هەسەدە لە شەڕی باغۆز، هەزاران چەكدار و خێزانی داعش خۆیان رادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات(هەسەدە) كرد و لە كەمپی ئاوارەكانی هول نیشتەجێ كران.
هەروەها هاتووە: لەو كەمپەدا، 71 هەزار و 658 ئاوار و پەنابەر گیرساونەتەوە و كە هاووڵاتی زیاتر لە 60 وڵاتی جیهانن. كە 30 هەزار و 890 كەسیان خەڵكی عێراقن، 30 هەزار و 314 كەسیان خەڵكی سووریان، 10 هەزار و 454 كەسیان خەڵكی وڵاتانی جیاجیان و ئەمانەش كەسوكاری چەكدارانی داعشن و هیچیان مەترسییان لەو چەكدارانە كەمتر نییە كە لە لایەن هەسەدەوە دەستگیركراوون.
لە كۆتای بە یاننامەكەدا هاتووە ، بەڕێوەبردنی ئەو كەمپە بووەتە بارگرانییەكی ماددی و ئەمنی گەورە بۆیان و كێشەیەكی مرۆییە و هاوشێوەی بەرمیلێك باروودە و ترسی تەقینەوەی هەیە و رۆژانە رووداوی كوشتن و لێدان و هەڕەشەكردن و هەوڵی راكردن لە ئارادان.

 

https://www.facebook.com/redwan.alkelil/videos/2419994798321761/

Back to top button