58 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نامەیەكی ناڕەزایەتی لە بارەی پشتكردن لە كورد دەدەنە سەرۆكی ئەمریكا

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانی ئەمریكا لە سنوری نێوان رۆژ ئاوای كوردستان و توركیا كێشایەوە كە ئەمەش بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ هەڵكردنی گلۆپی سەوز بوو بۆتوركیا كە ئامادەكاری ئۆپراسیۆنێكی بەر فراوانی دەكرد بۆ داگیركردنی رۆژئاوا تا ئۆپراسیۆنەكەی دەست پێبكات. ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتەكەی كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە بە جۆرێك 58 ئەندانی كۆنگرێسی ئەمریكا نامەیەكی ناڕەزای دەدەدەنە دۆناڵد ترەمپ.


جاسۆن كرۆو، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە تویتێكیدا كە لە پێ”ەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردۆتەوە, نوسیویەتی “دوو شت لە زۆنی شەڕدا گرنگن: یەكەمین نابێت پشت لە هاوپەیمانەكانت بكەیت و هەروەها هەمیشە پلانێكیشت هەیە، من ئەوە دەزانم و خزمەتم كردووە”


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نوسیویەتیشی:” بەداخەوە بڕیارەكەی ئەم دواییەی تۆ لە دژی ئەم دوو بنچینەیەن. دەشپرسێت، پلانی تۆ چییە؟


هەروەها نوسیویەتیشی:” ئێمە 58 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا نامەیەكمان داوەتە ترەمپ كە لە نامەكەدا 10 پرسیاریان سەبارەت بە بڕیارەكەی، دۆخی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا تێدایەو و داوای وەڵامدانەوەیان دەكەین”.

Back to top button