ئەیاد عەلاوی داوای خۆ ئامادەکردن بۆ پێشوازی لە ئاوارەکانی سوریا و پشتگیری هەرێمی کوردستان دەکات

 
سەرۆکی مینبەری عێراقی ئەیاد عەلاوی ئەمڕۆ هەینی هۆشداری دا لە کاریگەری نەرینی مەترسیدار کە لەوانەیە عێراقیش بگرێتەوە بەهۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە سوریا وئەمەش وا دەکات شانە نوستوەکانی داعش ئەم بارودۆخە هەڵقۆزنەوە بۆ دووبارە خۆڕێکخستنەوەیان ؛
 
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دا عەلاوی ئاماژەی دا کە سەدان هەزار هاوڵاتی سوری ڕوو لە عێراق دەکەن دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا و داوای کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ هەر ئەگەرێك هەر وەها داوای کرد پێداویستی تەواو بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکرێت چونکە وێستگەی سەرەکی ئەو ئاوارانیە کە لە سوریاوە هەڵدێـن ؛
 
سەرچاوە : شەفەق ن
Back to top button