دەیان ئەفسەری ئیسرائیلی داوا دەکەن پشتگیری کورد بکرێت لە ڕۆژهەڵاتی سوریا
ئەمڕۆ 80 ئەفسەری یەدەگ لە سوپای ئیسرائیل یاداشتێکیان واژوو کرد و داوایان لە حکومەتی تەل ئەبیب کرد بە زوترین کات یارمەتی هەواڵگری و سەربازی و مرۆیی پێشکەشی چەنگاوەرانی کورد بکرێت بە هۆی هێرشە نوێیەکەی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و گوتیان نابێ ئێمە دەستەوەستان بوەستین پاش ئەوەی هێزە کوردیەکان لەلایەن هاوپەیمانەکانی بەتەنیایان جێهێشت ؛
ئەم یاداشتە لەلایەن چالاکوانی سیاسی ئیسرائیلی یائیر فینك بڵاوکرایەوە و تیادا هاتووە ئیسرائیل وەك دەوڵەتێك ئامرازی زۆری بەردەستە بۆ یارمەتی کورد و ئێستا کاتی هاتووە و زۆر بە توندی ڕەخنەیان ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کردووە کە گڵۆپی سەوزی داگیرساند بۆ تورکیا و پاش دەزانین چی ڕوودەدات کە وڵاتانی جیهان گەلێكی وکو کورد بەتەنیا جێدێڵـن ؛
سەرچاوە : شەفەق نیوز