سه‌ردار عه‌بدوڵا: پێویسته‌ نه‌وشێروان واز له‌ سیاسه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی بێنێت

خواكوڕك

له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت، ” با نه‌وشێروان مسته‌فا واز له پرۆژه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ به‌غدا یان ده‌وڵه‌تێكیتر بێنێت”.

سه‌ردار عه‌بدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە كەناڵی كەی ئێن ئێنی ئۆرگانی فه‌رمی گۆڕان ده‌ڵێت، “قیرە قیركەرانی فەیسبووك، تەنها خەڵك بێ ئومێد ئەكەن، ئه‌وانه‌ ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی شه‌ڕی نێوان مالكی و عه‌بادی ده‌كه‌ن”.

ئه‌م قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناڕه‌زایه‌تی زۆری له‌لایه‌ن كادیران و ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حیزبه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌، و كارگێری كه‌ناڵه‌كه‌ش بڕیاریدا دووباره‌ كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌، كه‌بڕیاربوو ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:00 به‌یانی په‌خش بكرێت، رابگرێت.

شەوی ڕابردوو چوار شەممە 7/12/2016 لە گەشتی شیكاری كاتژمێر 10ی كەناڵی كەی ئێن ئێن، كە تایبەت بوو بە “بودجەی گشتی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە”، میوانداری هەریەك لە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی عێراق و سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق و د. خالید، مامۆستای زانكۆ كرابوو.

Back to top button