ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو لە قامیشلۆ تەقیەوە  

لەگەڵ دەستپێکردنی داگیرکارەکەی تورکیا تیرۆریستانی داعش لەچەند بەرەیەک هێڕشیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، کەمێک لەمەو بەر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری شاری قامیشلۆ تەقیەوە ژمارەیەکی زۆری قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک کاژێر 4:10 خولەکی ئەمڕۆ هەینی لەگەڕەکی مونیر ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون.

هەروەها سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کردووە، تەقینەوەکە تەقینەوەیەکی خۆکوژیی بووە. بەهۆیەوە چەند کەسێک بوونەتە قوربانی.

Back to top button