یەكێتی دەست لە شەهیدانی حزبكەشی هەڵدەگرێت

خواكوڕك
پاش ئەوەی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی دیجلە سروە عەبدولواحید ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەلێت ” خێزانی پێشمەرگە شەهیدەكان لەش فرۆشی دەكەن” كاردانەوەی تووند لەناوەخۆی كوردستانی لێكەوتەوە، بەمەش وەك هەموو پرسەكانی تر پەیوەند بە پرسی نەوتەوە و خاك و پێشمەرگە، پارتی لەرێگای فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمانی كوردستان هاتە سەر خەت و رایگەیاند كە داوای یاسایی لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی گۆڕان تۆمار دەكەن.

وەك لە ڤیدیۆكە دەردەكەوێت جگە لەوەی چەند هێرشێكی تر دەكاتە سەر حكومەت و ئیدارەدانی كەركووك، بەروونیش دەلێت خێزانی پێشمەرگەی شەهید لەشفرۆشی دەكەن، ئەم قسەیە تاوەكو ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی بەدوای خۆی دانەهێناوە لەلایان سێ حزبەكەی تر وەك( كۆمەڵ و یەكێتی و یەكگرتوو) ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی خۆی بە حزبی شەهیدان دەزانێت بەڵام لەمیدیاكاندا پاساو دەهێنێتەوە و توانای هەڵوێستی نیە بەرامبەر شەهیدەكانی خۆشی.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەپاش نەخۆش كەوتنی تاڵەبانی یەكێتی لە حزبێكی شەریكە كوردستان ئێستا خاوەن لە شەهیدەكانی خۆشی دەرناكەوێت و بۆتە رێكخراوێكی بچووكی ترسنۆكی بێ هەڵوێست، كە ناتوانێت بەرگری لە خانەوادەی شەهیدانی خۆشی بكات.

هەروەها چاودێرانی سیاسی دەلێن هاتنە سەرخەتی پارتی و بیدەنگی یەكێتی كە خۆی بەحزبی شەهیدان دەناسێنێت نیشانەی كۆتای ئەو رێكخراوە سیاسیەیە كە توانای بەرگری كردنی لە شەهیدانیشی نەماوە و دەلێت یەكێتی باش دەزانێت هەڵوێست لەسەر شەهیدانی پێشمەرگە دەربكات تووشی ئیرهابی فكری گۆڕأن دەبێتەوە بۆیە ناوێرێت لە خانەوادەی شەهیدانی خۆشی بێتە جواب.

Back to top button