ئەمریکا بە هەزاران سەربازو چەکی هەمەجۆرەی مەترسیدار ڕەوانەی سعوودیا دەکات

پەنتاگۆن رۆژی هەینی ڕایگەیاند چەند هەزار سەرباز بە چەکی تایبەت و پێشکەوتوو دەنیرێتە ناو خاکی هاوپەیمانی خۆی لە کەنداوی عەرەبی و سعوودیا .
ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە دووای هیرشی ١٤ ی سپتامبەر بۆ سەر پاڵاوگە نەوتیەکان ئارامکۆی سعوودیا هاتە ئاراوە .
مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی هەینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی : محەممەد بن سەلمان و وەزیری بەرگری سعوودیا مان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەمریکا ٣ هەزار سەربازی تر ڕەوانەی ناوخاکی وڵاتەکەیان دەکات .
وەزیری بەرگری ئەمریکا هەروەها دەڵێت دوو ناوەندی فەرماندەیی ئاسمانی ، تیمێکی چاودێری تایبەتی ئاسمانی ، دوو قەڵغانی مووشەکی پاتریۆت و سەکۆیەکی دژە مووشەکی ( تاد ) لە گەڵ ئەو هێزانە دا لە سعوودیا جێگیر دەکرێن .
سەرچاو ، ئۆرۆ نیوز