دەستانی پشت تەقینەوەکەی قامشلۆ ئاشکرا بوو
ئەو تەقینەوەی کە ئەمڕۆ هەینی لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له گەڕەکی مونیر حەبیب لە سەنتەری شاری قامیشلۆ هاتەئاراوە ، داعش بەرپرسیارەتیەکەی وەئەستۆ گرت .
داعش ئاشکرای دەکات ئەو تەقینەوە بە دەستی شانە نوستووەکانی ئەوان لە قامشلۆ هاتۆتە ئاراوە .
ئەوە هاوکات بووە لەگەڵ دەستگیر کردنی چەند شانەیەکی تری نوستووی داعش لە رۆژئاوای کوردستان .
ئەوەی سەرنجی میدیا جیهانیەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوەو بۆتە پرسیار بۆ لەو کاتەدا کە هێزی تورک هێرشی کردووە ، داعش هەوڵەکانی تیرۆریستی خستۆتەوە گەڕ