ئیسرائیل : بۆ سەقامگیری ناوچە پێویستە دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت
ماڵپهڕی تایمزی ئیسرائیلی لە چاوپێکەوتنیکدا لە گەڵ ئایلێت شێیكد، وهزیری پێشووی دادی ئیسرائیل و سهرۆكی ئێستای پارتی یامینه، پیداویستیەکانی سەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا دەکات .
ئایلێت شێیكد ڕاشکاوانە دەڵێت ، پێویستە ولاتانی ئەرووپایی پشتگیری سەرهەڵدانی وڵاتێکی نوێ بە ناوی دەوڵەتی کوردستان بکەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
هاوکات دەڵێت ئەوزوڵمەی لە کورد دەکرێت بە لای ئیسرائیلەوە قابیلی چاوپۆشی نییە ، بۆ دەبێت کورد بەم هەموو مێژووە پڕ لە چەوسانەوە ، تا ئێستاش خاوەنی وڵاتی سەربەخۆی خۆی نەبێت .
ئایلێت شێیكدهەروەک پێشتر ڕانگەیاندووە سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراست گرێدراوی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردییەو هەر دەبێت ئەو ڕاستیەش ئاشکرا بێت .
لە کۆتاییدا دەڵێت بۆ دەبێت گەڵێکی نزیک بە ٥٠ ملیۆن کەسی کە هاوکات ئاشتی خوازو جوامێرن لە کاتی شەڕ لە گەڵ نەیارەکانیشیادا، بێ دەوڵەت و دەسەڵات بن ، ئەوان بە درێژایی مێژوو لە دژی زۆرداری وەستاونەتەوەوهێرشیان بۆ سەر هیچ وڵات و نەتەوەیەکیش نەبردووە ، هەر ئەوانیش بوون توانیان ئەفسانەی داعشی تیرۆریزمیش تێک بشکێنن .