سورەتی فەتح .. ئەردۆگان مزگەوتەکان بەکار دەهێنی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی
لە هەڵسوکەوتێکی نامۆ کە مایەی هەڵوێستە لەسەری ئەردۆگان شوێنە ئایینیەکان بەکار هێـنا بۆ پشتگیری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی دژی کوردەکان لە باکووری سوریا ، و بۆ ئەوەی شەرعیەتی ئایینی بەم کارەی بدات ڕووی لە مزگەوتەکان کرد بەمەبەستی شوشتنەوەی مێشکی هاوڵاتیان و هەندێ لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوە گەڕانەوەیە بۆ ماوەی فتوحاتی دوڵەتی عوسمانی .
عەلی ئەرباش سەرۆکی کارووباری ئایینی تورکیا لەتویتێکی دا لە سایتی توێتەر داوای لە هەموو مزگەوتەکانی تورکیا کردووە هەموو ڕۆژێك تــا کۆتایی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە لە کاتی نوێژی بەیانی سورەتی فەتح بخوێنـن بۆ ئەوی سەرکەویـن بەسەر ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لە باکووری سوریا ( مەبەستی لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان هێزەکانی سوریای دیموکراتە ) .
سەرچاوە : سکای نیـوز