پاکستان پشتیوانی خۆی بۆ هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت

 

 

 

عومران خان ، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رۆژی هەینی پشتیوانی خۆی بۆ هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی .

 

لە ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی پاکستاندا هاتووە ، عومران خان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە رەجەب تەییب ئەردۆگانەوە ، هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ ئەنقەرە دووپات کردۆتەوە .

 

عومران خان بە ئەردۆگانی گوتووە پاکستان هەست بە نیگەرانی تورکیا دەکات لە هەمبەر تیرۆریستاندا .

 

هەروەها دەڵێت هێرشی سەربازی تورکیا لە پێناو دابین کردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی کارێکی بەجێیە .

سەرچاو ، ئۆرۆ  نیوز

 

Back to top button