سۆران عومەر لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی هەوڵێكی مخابەراتی دەدرێتە دادگا

سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی لە ماڵپەرەكانی سەر بەدەزگای زانیاری هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە لەسەر هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ گوایە لەگەڵ سوپای توركیا رووبەرووی هێزەكانی رۆژئاوایی كوردستان دەبنەوە، سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی رۆژ ئەم زانیاریانەی بە هەوڵێكی مخابەراتی بۆ تێكدانی یەكرێزی گەلی كوردستان لەدژی توركیادا دەزانن و دەشلێـ” ئەمە بۆ ئەوەیە یەكرێزی گەلی كوردستان لەدژی ئۆپراسیۆنی توركیا تێكبشكێت”.

سەرچاوەیەكی لە هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە لەبەرامبەر ئەو قسانەی سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی كۆمەڵی ئیسلامی كە رایگەیاندووە هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژ لەگەڵ توركیا لەدژی رۆژئاوایی كوردستانن، لە داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان داوایی یاسایی لەسەر تۆمار دەكەین و بە هەوڵدانێكی مخابەراتی لەرووی سەربازیەوە دەیدەینە دادگا.

سەرچاوەكە گوتیشی داوا لە پەرلەمانی كوردستانیش دەكەین كە پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرن و بۆ ئەوەی ئامادە بێت لەبەردەم دادگا و ئەو زانیاریە مخابەراتیەمان بۆ روون بكاتەوە، بەڵگە لەسەر ئەو قسانەی بخاتە روو”.

هەروەها سەرچاوەكە دەشلێ” ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژی داگیركاری توركیاین لەرۆژئاوایی كوردستان و لەئامادە باشی داین كەی فەرمانمان پێكرا بێگومان دەگەرێنەوە رۆژئاوایی كوردستان بۆ بەرگری لە گەلەكەمان و خاكی رۆژئاوایی كوردستان بەڵام ئەم زانیاریانە هەوڵێكی مخابەراتیە بۆ تێكدانی یەكرێزی گەلی كوردستان و هیچ بنەمایەكی نیە، بۆیە بە تۆمەتی هەوڵدان و بڵاوكردنەوەی هەواڵی چەواشەكاری لە داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان داوایی یاسایی تۆمار دەكەین و بەهەوڵی مخابەراتی دەیدەینە دادگا”.

Back to top button