کوردانی رۆژهەڵات بۆ پشتیوانی رۆژئاوا ڕژانە سەر شەقامەکان(ڤیدیۆ )
رۆژئاوا رۆژهەڵاتە ، کوردستان یەک وڵاتە
ئەڕۆ شارەجیا جیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێپێوانێکی هێمنانە هیرشی تورکیایان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد
بە پێی ئەو هەواڵانەی ڕاستەوخۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاراستەی “دەزگای میدیایی خواکوڕک کراوە ” ئەمرۆ بە بەربڵاوی لە شارەکانی ، سنە ، پیرانشار ، مریوان و بانە بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان و شەرمەزار کردنی دەسەڵاتی تورک رژانە سەر شەقامەکان و بە گوتنەوەی دروشمی نەمان بۆ تورکیا ( رۆژئاوا رۆژهەڵاتە ، کوردستان یەک وڵاتە ) پشتیوانی خۆیان دووپات کردەوە .
هەر بەپێی زانیاری هەمان سەرچاوە وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا چەندین شاری تری رۆژهەلاتی کوردستان بە چالاکی جۆراو جۆر پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەرببڕن .
ئەوە لە کاتێکدابو کە هێزەکانی ئینتیزامی حکومەتی کوۆماری ئیسلامی ئێران ، چووار دەوری خۆپیشاندەرانیان بە هیزی تایبەت گەمارۆ دابوو بۆم ئەوەی رێپێوانەکان بەربەرینتر نەبن .