ئەمریکا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات
ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت ئەگەر هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان ڕانەگری گەمارۆی ئابووریت بە سەردا دەسەپێنین .
ئەستیۆ منۆچین ، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رۆژی هەینی وێڕای ئەوەی هۆشداری دایە تورکیا هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان کۆتایی پێ بێنێت ، هۆشداری دایە ئەو وڵاتەو گووتی لە ئەگەری بەردەوام بوونی هێرشەکاندا ، گەمارۆیەکی وەها بە سەر تورکیادا دادەسەپێنین بە یەکجاری دایدەڕمێنین .