كۆنتی له رازیكردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان له رازیكردنی ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتوو بووه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه رووده‌كاته یانه ئیتاڵییه‌كه.
رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلان له هێڵی ناوه‌راستی یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه و بۆشایه‌كی گه‌وره له‌و هێڵه دروست بووه، له‌م پێناوه‌دا ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئارتورۆ ڤیدال كێشه‌كانی ناوه‌راستی چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه ڤیدال و كۆنتی خواستێكی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌نه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز له یوڤێنتۆس به‌یه‌كه‌وه بوونه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه له پێناو راگرتنی هاوسه‌نگی دارایی له نێوان راكیتیچ و ڤیدال ده‌ستبه‌رداری یه‌كێكیان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو بارسێلۆنا زیاتر ئاره‌زووی فرۆشتنی راكیتیچ ده‌كات، به‌ڵام ڤیدال خواستی زیاتری له‌سه‌ره و پێشبینی ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه رووبكاته ئینته‌ر میلان.
ئارتورۆ ڤیدالی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له هاوینی 2018 له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 59 یاری كردووه، 5 گۆڵ و 8 ئاسیستی تۆمار كردووه.