یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بهتووندی ئیدانهی پهرلهمانتارهكهی گۆڕان دهكهن
خواكوڕك
یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بهیاننامهیهكیان بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنن، “بۆیە ئهم پرسانهی وروژاندووه بەڵکو هەنگاوێکی دیکە لە ئاغەکەی نزیکتر بێتەوە و گەر پێشتر گومانی لە دڵسۆزی خۆفرۆشیەکەی هەبوو بێت، ئەمجارە دڵنیا بێت کە مورید و دەروێشێکی بێ کەم و کورتی تەکیەکەی مالکیە.
دهقی بهیاننامهكه
سروە عەبدولواحد بەرامبەر کورد و پێشمەرگە ناماقوڵیت کرد
لە بەرنامەکی تەلەفزیونی کەناڵێکی عێراقی، سروە عەبدولواحد، ئەندامی پەرلەمانی عێراقی لەسەر لیستی گۆڕان، چەند سوکایەتیەکی بەرامبەر بنەماڵەو کەس و کاری شه هیدان و حکومەتی هەرێم کرد، تا بچوکترین و سوکترین ئاست، قسەی خوارو خێچ و بێ مانای کرد، بەپێویستی دەزانین بەچەند خاڵێک وەڵامی بدەینەوە.
ـ جەنابیان لە بارەی تەقاندەوە و سوتاندنی خانوی ماڵە عەرەبەکانی ئەو ناوچانەی کە پێشمەرگە ئازادی کردون، دەڵێ” بە فەرمانی کەمال کەرکوکی ئەو بڕیارە دراوە
جارێ ئێمە باس لەوە ناکەین کە سروە چۆن دەبێت لە مینبەری نەتەوەیەکی بێگانە ئەو شەکرانە بشکێنێ، کام نەریت و پێوەر و بەهای ئەخلاقی رێگا دەدات ئەو سنورە ببەزێنێ، دەپرسین ئایا حکومەتی هەرێم کە لەم قەیرانەی ئاغاکەتان دروستی کردوە، ملیۆنێک ئاوارەی سونەی لە باوەشی خۆی گرتوە، چۆن دەچێت ماڵ و حاڵیان تێکبدات.
ـ لە بەشێکی دیکەی ناماقوڵیەکانی دەڵێ”خێزانی پێشمەرگە شەهیدەکان بۆ دابینکردنی شیری منداڵە کانیان پەنا بۆ لەشفرۆشی دەبەن، لەسەر ئەم قسە ئابڕوبەرانەی داوادەکەین دەست بەجێ وەزارەتی پێشمەرگە داوای یاسایی لەسەر ئەو کچە تیوە دەم شڕە تۆمار بکات و بەقژ رایکێشنە بەردەم داد وەر، یا وەک ئەو ئافرەتانەی پاش شکستی ئەڵمانەکان لە جەنگی جیهانی دووەم، لە وڵاتەکانیان یارمەتی سوپای هیتللەریان ئەدا، قژیان پاک دەتاشی ویا بەقژیانەوە بە دار تەلی شارەکانیان هەڵیان دەواسین.
ئەم ڕایەی سروە قابیلی قبوڵ نییە، وەک جەنابی سەرۆک دەفەرموێ، ناکرێ لە کەس قبوڵبکرێ سوکایەتی بە پێشمەرگە بکات، بۆیە ئەم بێ حەیایەی ناسروە دەبێت باجی لەسەر بدات.
ـ ئنجا دەڵێ با حکومەتی فیدراڵ لای خۆی موچەی پێشمەرگە بدات و ژمارەی حسابی بۆ بکاتەوە، ئەمیشی بۆیە وروژاند بەڵکو هەنگاوێکی دیکە لە ئاغەکەی نزیکتر بێتەوە و گەر پێشتر گومانی لە دڵسۆزی خۆفرۆشیەکەی هەبوو بێت، ئەمجارە دڵنیا بێت کە مورید و دەروێشێکی بێ کەم و کورتی تەکیەکەی مالکیە.
ئەم قسە هەڵیت و پەڵیتانەی ناوبراو ناکرێت هەروا بە ساکاری تێپەڕن و وەکو جاری جارن بۆی دەرچێت، پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان دەست بەجێ رونکردەوە بدات و پەرێزی خۆی کەمێ پاکبکاتەوە و دەمی ئەو هەڵسوڕاوە بچوکانە لغاو بکات، هاوکات دواوا لە رای گشتی، رێکخراوەکان، پیاوانی ئاینی و مامۆستایان، رۆشنبیران و نوسەران، دەکەین بێنەدەنگ و رێگری بکەن لە و هەڕاج فرۆشیەی منداڵ مەزنەکانی گۆڕان دەیکەن، بە تایبەتیش کەس و کاری سەربەرزی شه هیدان
مەکتەبی سکرتاریەتی
یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان
۸ کانونی یەکەمی ۲٠۱٦