ئەم 5 هۆكارانە واتلێدەكات گێلاس بخۆیت

1- بڕێكی باش ووزە بە جەستە دەبەخشێت :

لەناو ئەم میوەیەدا بڕێكی زۆر شەكری سروشتی هەیە ئەمەش سەرچاوەیەكی زۆر باشی ووزەیە بۆ جەستە ، هەركات هەستت بە تەمەڵی كرد ئەوە تەنها چەند دەنگە گێلاسێك بخۆ ئەمە چارەسەری كێشەكەت دەكات .

2- یارمەتیت دەدات بۆ نوستن :
ئەگەر شەوانە بە ئەستەم خەوت لێدەكەوێت ئەوە تەنها چەند دەنكێك لەم میوەیە بخۆ بۆ ئەوەی بە ئارامی بخەویت .

3- بۆ چاو زۆر بەسوودە :
گێلاس ڤیتامین A ی تیادایە و ئەمەش یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ چاو .

4- دەتپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجە :
توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە خواردنی گێلاس مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزێت چونكە بڕێكی زۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە .

5- هەرسی گەدە ئاسان دەكات :
ئەو ڕیشاڵانەی لەناو ئەم میوەیەدا هەیە بۆ جەستە پێویستە و هەرسی گەدەش ئاسان دەكات .

Back to top button