یەكێـتی و سەرۆككۆمارەكەی ناتوانن هەڵوێست دژی ئۆپراسیۆنی توركیا دەرببڕن
دوای دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنی توركیا دژی رۆژئاوایی كوردستان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆككۆمارەكەی تاوەكو ئێستا هیچ هەڵوێستێكیان پێشان نەداوە تەنها لە میدیاكانیاندا خەریكی چەواشەكار و مزایەدەی سیاسین”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێـتی بەدەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” كە ئێمە بەراشكاوانە دەلێین، ناتوانین بەهۆی هەڵوێستێك جارێكی تر خەڵكی سلێمانی رووبەرووی ئابلوقەی داخستنی فرۆكەخانە و بایكۆتی كۆمپانیاكانی توركیا ببینەوە لە سلێمانی”.
هەروەها سەرۆچاوەكەش دەلێـ” سەرۆككۆماری عێراق ناتوانێت هیچ بەیانامەیەكی ئیدانە دەربكات و هیچ بەیاننامەیەك و پەیامێكشی نابێت”.
جگە لە میدیاكانی دا كە خەریكی چەواشەكاری و فرمێسكی تیزابین بۆ رۆژئاوایی كوردستان یەكێتی ئامادە نیە بەیەك وشەش دژی ئۆپراسیۆنەكەی توركیا دژی رۆژئاوایی كوردستان قسە بكات”.