شاندێکی سەربازی ڕوسیا گەیشتە فڕۆکەخانەی شاری قامشلو

لەگەڵ بەردەوامی هێرشە وەحشیانەی سوپای تورکیا بە یارمەتی گروپی ڕێکخراوە جیهادیەکان بۆ سەر گوند و شاروچکەکانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات شاندێکی سەربازی ڕوسی بە یاوەری لیوا عەلی مەملووك درەنگانی شەوی ڕابردوو گەیشتنە فڕۆکەخانەی قامشلوی نێودەوڵەتی.

ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی ڕوونی کردەوە کە شاندی ڕوسیا پێدەچی هاتبێت بەمەبەستی نێوەندگیری نێوان ڕژێمی سوریا و بەڕێوەبەری خۆسەری هەر وەها هاوکات بووە لەگەڵ چوونی شاندێکی هەسەدە بەرەو دیمەشق بۆ ڕێگری لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا.

سەرچاوە : خەبەر 24 نێت

 

Back to top button