مایک پۆمپیۆ: دەبێت تورکیا هێرشەکەی بوەستێنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی گەورەی کوردی کردووە و دەبێت تورکیاش لە ئۆپەراسیۆنەکەی بووەستێت.
مایک پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ کورد کاریکردووە، نەوەک تەنیا لە سووریا، بەڵکو لە عێراق و شوێنەکانی دیکەی جیهانیش، بۆیه‌ دەرفەتمان رەخساند بۆئەوەی چیدیکە کورد لەدەستی داعش و تیرۆریزمی ئیسلامی ئازار نەچێژێت.
مایک پۆمپیۆ ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەوان کاردەکەن بۆئەوەی تورکیا رازی بکەن کە هێرشەکە گونجاو نییە و دەڵێت “سەرۆک ترەمپ بەڕوونی و بە ئاشکرا و لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە بە تورکیای گووتووە کە تورکیا و سەرۆک ئەردۆغان باجێکی راستەقینە دەدەن ئەگەر لەسەر ئەم رێگەیە بەردەوام بن.
Back to top button