فەتلاوی: یاسای بودجە درۆیە, لە واقعدا جێبەجێ‌ ناكرێ‌

خواكوڕك
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند كردنی بودجەی ساڵی 2017 بە درۆیەكی گەورە دەزانێت, دەلێت لە %10ی ئەو یاسایە جێبەجێ‌ ناكرێت, چونكە بودجەكە تەنها بەشی مەلەفی سەربازی و پێشمەرگەو حەشدی شەعبی دەكات, بۆیە ئەوەی هەیە “بەشێك لە پەرلەمانتاران موزایەدەی پێوەدەكەن”.

حەنان فەتلاوی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” یاسای بودجە و ئەو قسە و بەڵێنانەی باسی بودجەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەكەن درۆیەكی گەورەیە، 10% ی ئەو یاسایە لە واقیع جێبەجێ‌ ناكرێت، چونكە بودجەی عێراق تەنیا بەشی مووچە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی شەڕی داعش دەكات,یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2017 درۆیە, هەروەها ئەگەر نیفاقی سیاسی نەبووایە ئێستا عێراق بەم رۆژە نەدەگەیشت.

حەنان فەتلاوی باس لە رێككەوتنێكی پێشوەختە دەكات بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە دەڵێت یاسای بودجە رێككەوتنی سیاسی لەسەر كراوە، بەڵام لە پەرلەمان هەندێك لایەن دەنگیان پێنەداوە، یاخود دەستكارییان كردووەو بۆیە بۆ رازیكردنی جەماوەری خۆیان بەڵێن و قسەی ناڕاست دەكەن.
رۆژە 7-12-2016 پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2017 عێراقی پەسند كرد.

Back to top button