۱۹۰ هەزار کورد لە ڕۆژ ئاوا ئاوارەبوون و دوو ڕۆژە بێ ئاو نانن کارەساتێکی گەورەی مرۆیی روودەدات
پاش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر ڕۆژ ئاوای کوردستان، بەهەزاران خێزان ئاوارەبوون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریاش ئاشکرای دەکات، ، زیاتر له 190 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له ناوچه‌كه‌دا ئاواره بوون”.
بە پێی بەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک بڵاوکردۆتەوە، تورکیا خەلکی سڤیلی کردۆتە ئامانج بەهۆی بۆمبارانکردنەکە تا ئێستا ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتووه‌نه‌ته 191069
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا هاتوو: له ناوچه‌كانی دێرك، له رۆژهه‌ڵاته‌وه تا كۆبانێ له رۆژئاوا، شه‌پۆلی ئاواره‌كان روو له زیادبوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كان چالاكییه‌كانیان راگرتووه، هیچ وه‌ڵامێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای لێقه‌وماوانه‌وه بێن و فه‌رمانبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیان له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
ئێستا سەنتەری شاری قامیشلۆ و سەرێ کانیێ بۆردووماندەکرێت بەهەزاران خه‌ڵكی دێرك و قامیشلۆ به‌ره‌و گونده‌واری باشوور ئاواره‌بوون به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی درباسیه و سه‌رێكانی به‌ره‌و شاری حه‌سه‌كه و ده‌وروبه‌ری هاتوون. خه‌ڵكی گرێ سپی به‌ره‌و ره‌ققه و ته‌بقه رۆیشتوون”.