هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە کۆبانێ

 

دوای ئەوەی نزیک بنکەکانی ئەمریکا لە کۆبانێ لەلایەن سوپای داگیرکاری تورکیا بۆردوومانکرا لە شەوی ڕابردوو بۆردوومانکرا، هێزەکانی ئەمریکا ناوچەکانیان چۆلکرد، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمەریکا گەڕاونەتەوە کۆبانێ.

بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی میدیایی خواکوڕک شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا گردی مشتەنوریان چۆلکرد، بەڵام ئەمڕۆ بەیانی گەڕاونەتەوە، شوێنەکانی پێشوویان و پێش ئەوکاتیش دەوریەیەکی نێو بازاڕی کۆبانێیان کردووە.

لەبارەی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کۆبانێ سوپای تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە پەیوەندی و هەماهەنگیدان لەگەڵ سوپای ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر باکووری سووریا.

Back to top button