جەواد زەریف بۆ تورکیا بە هێڕشکردنە سەر خاکی وڵاتێکی دیکە ئارامی و ئاسایش وەدی نایەت

 

لەسەرو بەندی هێڕشێکی چڕی داگیرکاری تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە ڕەزامەندی ئەمریکا وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە بە هێڕشکردن بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ئارامی بەدەست نایەت.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەنالی تەرەتەی تورکیا رایگەیاند:” لە دۆخی توركیا تێدەگەین و ئامادەن نێوەندگیری بكەن لە نێوان حكومەتی توركیا و سوریا و كوردا بۆ چارەسەكردنی كێشەكان، ئەوەیش باشترین چارەسەرە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە:” ئێمە وەک ئێران بڕوامان بە لەشکرکێشی نیە، تا ئەمن و ئاسایش دابین بکرێت، بۆیە پشتیوانی لە ئاشتی دەکەین نەک شەڕ.

Back to top button