کۆمکاری عەرەبی: تورکیا دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات و دیمۆگرافیاکەی بگۆڕێت

دوای ئەوەی تورکیا هێڕشی سەر ڕۆژئاوای کوردستانکرد، کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی ناۆخۆو دەرەوە لێکەوەتە، پەیوەست بە پرسەکە ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەبی کۆبویەوەو، دوای کۆبوونەوەکە، سکرتێری کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، تورکیا دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات و دیموگرافیای سووریا بگۆڕێت.

ئەحمەد ئەبول غەیس، سکرتێری کۆمکاری عەرەبی ڕاشیگەیاند:” کورد و عەرەب بۆ ئێمە وەک یەکەن و دەمانەوێت هەردووکیان بپارێزین بەڵام جێی داخە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ کاردانەوەیەکی بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا نەبووە کە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 300 هەزار کەس.

لای خۆیەوە، نوێنەری میسر لە کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، هێڕشکردنی تورکیا وەک داگیرکردنی وڵاتێکی عەرەبی سەیری دەکەین، لە ئێستاو داهاتووش بەرپرسیارە لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر چونکە لە ڕابردووش تورکیا پشتیوانی لە تیرۆر کردووە
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئیدانەی هێرشەکەی تورکیای کرد و داوای کرد چارەسەرێکی سیاسی بدۆزرێتەوە.

Back to top button