سكای نیوز: لە داگیركاری داعشی تیرۆرست بۆ داگیركاری توركیا
سكایی نیوز هەواڵێكی لەبارەی رۆژئاوایی كوردستان و ئۆپراسیۆنی توركیا بڵاو كردۆتەوە و رایگەیاندووە”لەو کاتەی تورکیا ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریکانی ئاشتی دەست پێکرد، زۆر گرینگی بەم شوێنانە دەدات کە هێزە کوردیەکان ئازادیان کرد لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش و پێی وایە بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو ناوچانە هەڕەشەیە بۆ تورکیا و هەموو ئەو شار و شارووچکانەی کە داعش پێشتر دەسەڵاتی لێ هەبوو و ئێستا لە ژێر دەستی هەسەدەیە، لەلایەن هێزەکانی تورکیا کراوەتە ئارمانجی فڕۆکە و تۆپخانەکانیان ئەمەش یەك واتای هەیە کە ناوچەکە لە تیرۆری داعش گۆڕا بۆ داگیرکەری تورکیا ؛
ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئاماژەیان دا کە زۆرینەی ئەو ناوچانەی کراونەتە ئارمانجی هێزەکانی تورکیا وەك سەرێ کانی و گرێ سپی و کوبانی و قامشلو لەلایەن هێزە کوردیەکان زیاترین قوربانیان لێ داوە بۆ ئازادکردنیان لە دەست تیرۆریستانی داعش و نزیکەی 11 هەزاریان بوونەتە قوربانی و ئەم لەشکرکێشیە مەترسی گەڕانەوەی داعش بۆ گۆڕەپانەکە زیادکردوو؛
سەرچاوە : سکای نیوز