71 پەرلەمانتاری بەریتانیا داوای ڕاگرتنی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن لەلایەن تورکیا

 

71 پەرلەمانتاری بەریتانیا نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان دەکەن کە بەناوی بەریتانیا هەموو هەوڵێک بدات بۆ ڕێگری کردن لە داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیا.

لە نامەکەی پەرلەمانتارە بەریتانییەکاندا هاتووە، “ئێمە، ئەم نامەیە دەنووسین بەناوی دەنگدەرەکانمان و کوردانی دانیشتووی بەریتانیاوە، کە پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە، سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا”.

پەرلەمانتارەکانی بەریتانیا دەشلێن ” هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕۆلێکی کارایان هەبوو لە دژی داعش بەخوێنی ۱۱هەزار چەکدار ئاسایش و ئاشتی لەناوچە بەدی هێنابوو، بۆیە زۆر خەمبارین کە دەبینین کوردە هاوپەیمانەکانمان بەفەرمانی ئەردۆگان هێڕشیان دەکرێتە سەر.

لەنامەکەی پەرلەمانی بریتانیا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەی کرد کە هێزەکانی لەناوچە سنوریەکان کشاندەوە.

 

Back to top button