بەهۆی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان و هەوڵی ڕاگرتنی داگیرکاری تورکیا، میدیاکانی تورکیا پەیامی دژ بە بارزانی بڵاودەکەنەوە
دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی وەڵامی توویتێکی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە کە لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان نوسی بوی لەبەرامبەر قوربانیەکانی هێزە کوردیەکان ئێمە چەک و پارەمان پێداون، سەرۆک بارزانی بۆی نووسی بوو پێویستە ئەوە بزانیت کە خوێنی کورد لە چەک و پارە بەهادارترە.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی لە باری لەشکرکێشی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، بەردەوام بوونی شەڕو ئەو دۆخە مەترسیدارە، هەڕەشەیەکی جدیە بۆ سەر ژیانی خەلک و ئاسایش و سەقامگیری کۆی ناوچەکە”.
پەیامەکەی سەرۆک بارزانی کاریگەری گەورەی لێکەوتەوە لەسەر ئاستی جیهان و بەتایبەت تورکیا، لە ئێستادا میدیاکانی تورکیا دژ بە سەرۆک بارزانی و پەیامەکەی، پەیام بڵاودەکەنەوە.