دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی و هەڵوێستیان لەدژی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوایی كوردستان
ئێمڕۆ شەممە لەسەر داوای وڵاتی میسر کۆبوونەوەی لەناکاوی ئەنجوومەنی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە دەستی پێکرد بۆ وتەوێژکردن لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا و لە لای خۆیەوە وزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەم کۆبوونەوەیە دەکات ؛
ئەحمەد ئەبو غەیس ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی گوتی بەهەموو شێوەیەك سەرکۆنەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی سوریا دەکەین و بە داگیرکەر ناوی بـرد و هەر یەکە لە میسر و سعودیە و ئیمارات داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایان کرد و بەرپرسیارەتی ئەم بارودۆخەیان خستە ئەستۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ؛
سەرچاوە : الحدث نێت