لە ئەمریکا بەهۆی هێڕشێکی چەکداری چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکامی هێڕشێکی چەکداری لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا چوار کەس کوژران.
پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی هێڕشێکی چەکداری لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها پۆلیس راشیگەیاندووە، چەکدارەکان توانیویانە رابکەن.