لە دوای نەرویـژ و هۆڵەندا .. ئەڵـمانیا هەناردەی چەك بۆ تورکیا قەدەغە کرد

 
ئەمڕۆ شەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەناردە کردنی چەك بۆ تورکیا قەدەغە کرد لە وڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەی کە ئەنقەرە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد ئەنجامی داوە لە باکووری سوریا ؛
 
پێشتریش وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هوگۆ دی یونگی ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەك چەك بە تورکیا نادەین و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دا لە لاهای داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا کرد هەمان ڕێچکەی ئەوان بگرنە بەر و شایەنی باسە وڵاتی نەرویـژیش هەناردەی چەکی بۆ تورکیا قەدەغە کرد و ناڕەزایی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە تەشەنە دایە ؛
 
سەرچاوە : العربیە نێت
Back to top button