رێدوور خەلیل: بەداخەوە ئەوانەی دوێنێ داعشیان لە ناوبرد ئەمڕۆ شەهید دەكرێن

دوای بەڕێوەچوونی چوارەم رۆژی پرۆسەی داگیركاری توركیا بۆ سەر خاكی رۆژ ئاوای كوردستان, وتەبێژی هەسەدە لە بارەی رێگریەكانیان پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند كە تا ئێستا 45 شەڕڤان شەهید بوونە.
رێدوور خەلیل خەلیل بەرپرسی پەیوەندی یەكانی هەسەدە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسی لە رێگریەكانی هێزەكانی هەسەدە كرد لەو پرۆسە داگیركاریەی سوپای توركیا, هەروەها رەخنەی ئاراستەی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژ بە داعش كردوو بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا پشتیان لە هەسەدە كردوەو گوتی ئەوانەی ئێستا شەهید دەبن هەر ئەوانەن كە داعشیان تێكشكان
خەلیل بەرپرسی پەیوەندی یەكانی هەسەدە راشیگەیاند ئەگەر هێرشی توركیا ڕانەوەستێت ئەوا ستراتیجی جەنگی خۆیان دەگۆڕن و تەركیز دەكەنە سەر بەرگری كردن لە ناوچە ئازادكراوەكان نەك شەڕ دژی داعش
لە بەشێكی تری وتەكانی خەلیل سوپاسی وڵاتانی فەڕەنسا،ئەڵمانیا،سعودیە،میسرو ئیماراتی كرد كە دژی ئۆپەراسیۆنەكە بوون