رۆژنامەنووسێكی رۆژئاوا: تێناگەم میدیاكانی سلێمانی لە چی دەترسن نایانەوێت ئەو كارەساتە مرۆییەی كە لە رۆژئاوا هەیە بگوازنەوە

 

 

دوای ئەوەی توركیا هێڕشی داگیركاری بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێكرد لە ئێستادا جگە لەوەی كارەساتێكی گەورەی مرۆیی بەڕێوەدەچێت, 200 هەزار كورد لەسەر ماڵ و حالیان دەركراون و سێ‌ رۆژە بێ‌ نان و ئاو لە ناوچە دوورە شەڕەكان ماونەتەوە بەڵام تا ئێستا میدیاكانی سنوری سلێمانی ئامادەنین كە هەواڵەكان بگوازنەوە بۆ ئەوەی هەموو جیهان ئەو كارە ساتە مرۆییە ببین.

هەر لە بارەی گواستنەوەی هەواڵەكانی رۆژئاوای كوردستان, سەرهەڵدان حەسكەلی رۆژنامەنووس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوایەكی ئاراستەی میدیاكار و راگەیاندنەكانی باشوری كوردستان كردووە دەڵێت:” بانگ لە هەموو میدیاكار و میدیاكانی باشوری كوردستان دەكەین ئەو كارەساتە مرۆیيەیی كو ئەمڕۆ لە رۆژئاوای كوردستان روودەدات و بیشۆپینن و بە حیهانی بگەیێنن.

ئەو رۆژنامەنووسە دەشنوسێت:” لێرە كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لە ئارادایە خوشك و براكانتان لە رۆژئاوای كوردستان لە ژێر ئاگر و بۆمبای سوپای داگیركاری توركن, ئێوە ئەوەی لە دەستاندێت گەیاندنی پەیامەكەنمان, تەنانەت ئەگەر هاواری بێ‌ كەس بوونی منداڵ و جەرگ سوتانی دایكێك و ناڵەی پەڕینی دەست و قاچی گەنجێك بێـت كە ئومێدی بوو بەو دەستە پەڕیوەی مێژووی ئەو زولەمە بنوسێتەوە كە لەسەر گەڵی كورد هەبوو”.

ئەو رۆژنامەنووسە  دڵتەنگیشی خۆی نەشاردەوە لە میدیاكانی سلێمانی  و نووسیەتی بەداخەوە لێرە جگە لە هەوڵ‌ شۆڕشگێرانەكەی كەناڵی (كوردستان 24 و رووداو چەند میدیایەكی دیكەی سنوری هەولێر و دهۆك) هیچ میدیایەكی  سنوری سلێمانی كە زۆرترین حزب لەوێ‌ هەن ئامادە نین گریان و ناڵەی ئێمە بگەیێنن”.

پەیوەست بە هەوالەکە ئێوارەی ئەمڕۆ رێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندیەكانی هەسەدە  كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بارەی دۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان هەبوو بەڵام جگە لە كەناڵەكانی رووداو و كوردستان بیست و چوار هیچ میدیایەكی سلێمانی ئامادە نەبوون كە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە بگوازێتەوە.

 

Back to top button