موزیسیانێکی ناوداری کورد کۆنسێرتەکەی ئەستەنبوڵ هەڵدەوەشێنێتەوە
پێش ئەوەی تورکیا هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان ، موزیسیانی پایەبەرزی کورد ( کەیهان کەڵهوڕ ) بڕیار بوو کۆنسێرتێک لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا بەرێوە بەرێت .
بەلام لە رۆژی ١١ ئۆکتۆبەر لە کاتی بەرێوەبردنی کۆنسێرتێکدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ، پاشگەز بوونەوەی خۆی لە بەرێوەبردنی کۆنسێرت لە تورکیا ڕاگەیاند .
ئەم پاشگەز بوونەوە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بوو لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و پشتیوانی لە کوردانی ئەو پارچەیەی کوردستان.
کەیهان کەلهور، لە شاری کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستانە لە دایک بووە ، خاوەنی چەندین ئەلبوی میوزیکی زانستیانەیەو لە گەڵ زۆرێک لە هونەرمەندانی جیهانی لە بوواری موزیکدا کاری کردووە .