بۆ پشتیوانی رۆژئاوا ، کوردانی هەرچووارپارچە لە نەرویج گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەرێوە برد
ئەمڕۆ لە نەرویج ، لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئۆسلۆ کوردانی هەندەرانی هەرچووار پارچەی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوای کوردستان دەربڕی .
هاوکات بە خوێندنەوەی دروشمی تایبەت ڕوو لە کۆمەڵگای جیهانی داوایان کرد بێدەنگی خۆیان لە هەمبەر ئەم هێرشە ناڕەوایەی تورکیا دەرببڕن ، کە زۆرتر خەڵکی سڤیل و مناڵانی بێتاوانی کردۆتە ئامانج .
هێرشەکانی تورکیا لە رۆژی ٩/١٠ /٢٠١٩ وە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووەو تا ئێستاش بەردەوامە