پشتیوانی کوردانی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا بەردەوامە( ڤیدیۆ )
ئەمڕۆ شەممە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارە جیاجیان ڕژانە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بە گوتنەوەی دروشمی ( رۆژئاوا رۆژهەڵاتە ، کوردستان یەک وڵاتە ) ، نەمان بۆ تورکیا ، کوردستان گۆڕسیانی فاشیستان . بۆ رۆژئاوا دووپات کردوە .
بە پێی سەرچاوەکانی تایبەت بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) ئەمڕۆ لە شارەکانی بۆکان ، سەقز ، سنە ، کرماشان و مهاباد ، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە دژی داگیرکاری رۆژئاوای کوردستان بە دەستی سوپای تورکیا هاتە ئاراوە .
خۆ پیشاندەران بە دروشمی تایبەتی داوایان لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی کرد لە ئاست ئەم جینۆسایدە نامرۆڤانەیەی تورکیا بێدەنگی خۆیان بشکێنن .
هاوکات کە خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی ئارام و چووار دەور تەندراو بە هێزەکانی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی رێپێوانی خۆیان بەردەوام دەکرد ، بەڵام لە چەند شوێن لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەرپەلامار دران .
سەرچاوەی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک لە شاری بۆکان ئاشکرای دەکات لە دووای ئەوەی هێرشی هووتافەکان راستەوخۆ ئەرۆگانیان کردە نیشانە ، هێزەکانی تورک زمانی ئینتیزامی هێرشیان بۆ سەر خۆپیشاندەران فراوان کرد و لە ئاکامدا چەندین کەس لە شاری بۆکان دەستگیر کراون .
تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە ئازاد بوونی دەستگیرکراوان هیچ زانیاریەکامن بە دەست نەگەیشتووە .