گۆڕان: لە پەسەندكردنی بودجەى عێراق، گۆڵمان لە خۆمان كرد

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2017 تێپەڕێنرا, بەر لە پەسند كردی پڕۆژە یاسایەكە لە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, ئەگەرچی چەند فراكسۆنێكی كوردستان پشتگیریان لە پڕۆژە یاسایەكە كرد پارتی وەك یەكەم فراكسیۆن دانیشتنەكەكەی بایكۆتكرد, چونكە یاساكە لەبەرژەوەندی خەلكی كوردستان نەبووە.
پەیوەست بەم پرسە (شیرین رەزا) ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە:” لە پڕۆژە یاسایی بودجەدا لەو خاڵەی كە پەیوەندی بە كوردستانەوە هەیە تەنها باسی نەوت نەكراوە, بەڵكو دەبێت باج و رسومات و داهاتی گومرگەكان رادەستی بەغدا بكرێن, لە پاش ئەمانە بەغدا بوودجەمان بۆ دەنێرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان گوتیش:” هەستدەكەم خۆمان گۆڵمان لە خۆمان كرووە, چونكە لەسەرتادا وامانزانی حكومەتی هەرێم تەنها نەوت دەنێرێت, نەوەك هەموو باج و رسومات و داهاتی گومرگەكان, ئەگەر وابێت بڕواناكەم بەغدا پارە بنێرێت”.
شیرین رەزا گوتیشی:” عەبادی باوەڕی بەو یاسایە نیە, حەزدەكات هەرێم نەوت لە رێگەی سۆمۆوە ڕەوانە نەكات”

Back to top button