سبەی یەکشەممە کۆنسولخانەی فەڕەنسا لە هەولێر گوڵ باران دەکرێت

 

بە پێی ڕاگەیەندراوێک لە ڕێکخراوی ( قەڵای پێشمەرگە ) کە ڕاستەوخۆ ئاراستەی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کراوە ، سبەی بە ئامادە بوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان و بە ئامادە بوونی جەماوەری کورد پەروەر ، کۆنسولخانەی فەڕەنسا گوڵ باران دەکرێت و رێز لە هەڵوێستی جوامێرانەو هەمیشەیی فەڕەنسا دەگیرێت سەبارەت بە پەڕوای سیاسی کورد لە جیهاندا .

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

بۆ ھەموو کوردێکی بەشەڕەف

ڕۆژی یەک شەممە ٢٠١٩⁄١٠⁄١٣  کاتژمێر ١ دوای نیوەڕۆ لە پێش قونسوڵخانەی فەڕەنسا دەبین بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە ھەولێری پایتەخت بە مەبەستی گۆڵباران کردن و گەیاندنی سوپاسنامەی گەلی کورد بە حکومەت و گەلی فەڕەنسا لە بەرامبەر ئەو ھەڵوێستە جوامێرو ھاوسۆزیەی بۆ گەلی کورد ھەیەتی لە نێو وڵاتان و  لە ئەنجومەنی ئاسایش و بیرخستنەوەی بڕیاری ٦٨٨ نەتەوەیەکگرتوەکان ناوجەی دژە فڕین بۆ کوردستانی باشور ئێستاش ھەوڵی ئەو وڵاتە بۆ ڕاگرتنی ئەو داگیرکاری سوپای تورکی خوێنمژن تکایە تا دەتوانن گوڵ بھێن لەگەڵ خۆتان

ڕێکخراوی قەڵای پێشمەرگە

07514484855

Back to top button