کوردانی دانیشتووی پایتەختی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوا دەربڕی ( ڤیدیۆ )

 

( هەتا کوردێک بمێنێت ، کوردستانیش دەمێنێت )

رۆژئاوا رۆژهەڵاتە ، کوردستان یەک وڵاتە

ئەوە دروشمی کوردانی رۆژهەڵاتە  لە دژی هێرشی ناڕەوای تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان  ، کوردانی دانیشتوی تارانی پایتەختی ئێران لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە تاران ناڕەزایەتی خۆیان لە هەنبەر هێرشی داگیرکارانەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی .

 

سەرچاوە هەواڵیەکانی تایبەت بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) لە تارانەوە پێیان ڕاگەیاندنین دووا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ زۆربەی شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، کوردانی دانیشتوی تارانی پایتەختی ئێران ، لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا ، ڕق و  بێزاری خۆیان لە کردەوەی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەبڕی و بە گوتنەوەی دروشمی ( هەتا کوردێک بمێنێت ، کوردستانیش دەمێنێت ) پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە .

وەک چەندین شاری تری رۆژهەڵاتی کوردستان ، لە تارانیش هێزەکانی ئینتیزامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر خۆ پیشاندەران و چەند کەسێکیان لێ دەستگیر کردون  کە تائێستا هەواڵی ئازادیان بە ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) نەگەیشتووە

Back to top button