فەڕەنسا بڕیاری دا چەک بە تورکیا نەفرۆشێت

 

 

وڵاتی فەڕەنسا وەک کاردانەوەیەکی ناڕەزایەتی لە هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ، بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەک و تەقەمەنی بۆ تەرکیا دەرکرد .

 

هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری فه‌ره‌نسا لە بەیاننامەیەکدا  راگرتنی فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیایان  راگه‌یاند ، هۆکارەکەشی بە ئاشکرا بەردەوامی هێرشی سەبازی تورکیایە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

 

هاوکات فەڕەنسا ڕادەگەینێت لە هەوڵی کۆدەنگی ئەورووپیەکان دایە بۆ گوشارخستنە سەر تورکیا .

 

وا بڕیارە ئەم فەرمانە دەستبەجێ بچێتە بوواری کرداری و هەناردەی چەک بۆ تورکیا ڕابگیرێت

Back to top button