بۆ چارەی 5 نەخۆشی گوێز بخۆن
گوێز بۆ زۆر نەخۆشی وەك چارەسەرێكی سروشتی و خێرا بەكاردێت، چەورییەكەی یەكێكە لەباشترین جۆرەكانی چەوری.
سوودەكانی گوێز :
- بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن بەسوودە.
2. دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و بەرزكردنەوەی ئاستی چەورییە سوودبەخشەكانی خوێن.
3. دەبێتە هۆی رێكخستنی كاری شانە ناوپۆشەكانی بۆڕییەكانی خوێن و هانی فراوانبوونی لوولەكانی خوێن دەدات.
4. ئەگەری كەڵەكەبوونی خەپلەكانی خوێن و كڵۆبوونی خوێن كەم دەكاتەوە.
5. ئەگەری هەوكردنی بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.