ڤیداڵ چی به میسی ده‌ڵێت
ڤیداڵی چیللی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی میسی هاوڕێی به یاریزانێکی ئاسمانی ده‌زانێت .
ڤیداڵ به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی که میسی له یاریگاکان له چه‌ند ساڵی رابردوو پیشانی داوه ده‌ڵێت ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینیه باشترین یاریزانی مێژووه.
ڤیداڵ بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی ئه‌و ده‌خاته روو :که فاتی یاریزانێکی زۆر به توانایه‌و داهاتوویه‌کی باشیش چاوه‌ڕێی ده‌کات ، به‌ڵام پێویسته له یاریگادا هێمن و له‌سه‌رخۆ بێت .
سه‌باره‌ت به گریزمانیش ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که هێشتا کات له‌به‌رده‌میدایه بۆ ئه‌وه‌ی که توانای خۆی بسه‌لمێنێت چونکه ئه‌و یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه ده‌توانێت شتی باشتر پێشکه‌ش بکات.