هـۆزە عەرەبیەکانی ناوچەی جەزیرە شەری سەرتاسەریان ڕاگەیاند دژی لەشکرکێشی تورکیا
سەرۆك هۆز و پیاو ماقوڵان و هـۆزە عەرەبیەکان لە ناوچەی جەزیرەی سوریا رووبەروو بوونەوەی سەرتاسەری چەكداری ڕاگەیاند لەدژی داگیرکەری توركیا و لە بەیاننامەیەك دا دووپاتیان کردەوە کە ئامادەن شان بەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بجەنگن و نزیکەی 50 هەزار چەکداریان لە ئامادەباشی دان و داوایان لە هێزەکانی هەسەدە کرد هەموو بستێکی خاکی سوریا ئازادبکەنەوە بە شاری عەفرین و لیوای ئەسکەندەرۆن نیشەوە”.
ئەوە لە کاتێك دا پێش چەند ڕۆژێك بەڕێوەبەری خۆسەری رووبەرووی سەرتاسەری ڕاگەیاند و داوای لە دامەزراوەکانی کرد ڕووبکەنە ناوچە سنووریەکانی تورکیا بۆ ڕێگری لە لەشکرکێشی تورکیا و بەرپرسیارەتی ویژدانی و ڕەوشتی خستە ئەستۆی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ڕوسیا و یەکێتی ئەورووپا لە هەر کارەساتێکی مرۆیی کە تووشی گەلەکەمان بـبیت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ؛
سەرچاوە : العربیە نێت